٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٢٤
Source: Mehrnews
هەسەدە هەموو جیهان لە مەترسیەکی گەورە ئاگادار دەکاتەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش هەوڵدەدات دوبارەی خۆی ڕێكبخاتەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش هەوڵدەدات دوبارەی خۆی ڕێكبخاتەوە و لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردو 153 هێرشی ئەنجامداوە.

هەسەدە دەشڵێت، "بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 70 ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە و 95 تیرۆریستیان دەستگیرکرد و 30 شەڕڤانیش شەهیدبون".

هەسەدە ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011، بۆشایی ئەمنیی و ڕێکخراوە توندڕەوەکان كە دیارترینیان ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، بەرفراوان بون و ئەو ئاژاوەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی هەڕەشەی لەسەر گەلانی ناوچەکە دروست بکەن كە وێرانکاری، کوشتن و ئاوارەبونیان لێکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە نێوان ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە دیمەشق لە 8ی (کانونی یەکەم/2)ـی 2024 بۆ 20ی (ئەیلول/9)ـی 2025، شانەکانی داعش 153 هێرشیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، ڕێژەیەکەش ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکانی.

هەسەدە باسی لەوەشكرد، لە دوای نەهێشتنی "خەلافەت" لە شەڕی باغۆز لە 2019، شێوازی کارکردنی داعش لە شێوازی "ڕێکخراوی دەوڵەتی"ـەوە گۆڕاوە بۆ تۆڕەکانی شانە و گروپە چەكدارەكان، ئەوەش بوەتە هۆی زیادبونی هێرشە ناوخۆییەکان، تیرۆرکردن و دامەزراندنی شاراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha